AM:11:34:11/11/2025
1092 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش لە نزمبوونەوەدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور
بۆ پەڵەور وساماڵ دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە لە ناوچە شاخاویەکان بە
یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی:-
هەولێر : ٢٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٠ پلەی سیلیزی