AM:09:17:11/11/2025
1448 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە کەرکوک شەڕەتەقە لە نێوان لایەنگرانی چەند لایەنێکی سیاسی روویدا و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژران و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان، شەڕەكە ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاندووە و لە نێوان لایەنگرانی چەند لایەنێکی سیاسی لە گەڕەکی رێگەی بەغدا لە شاری کەرکووک روویداوە و بەهۆی تەقە کردن لەلایەن ئەو لایەنانەوە دوو پۆلیس کوژران و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، هەر بەپێی زانیارییەکان دوای
دەستتێوەردانی سوپای عیراق و چەند هێزیكی دیکە شەڕەکە وەستێنراوە و دۆخی ئەمنی
شارەکە گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی.