سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید بۆ هاوڵاتیان: داواکارین تۆڵەی ئەو ستەمە بکەنەوە کە ٣٤ ساڵە بەرامبەرتان دەکرێت

AM:09:07:11/11/2025

888 جار خوێندراوەتەوە

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی وتی، داواکارین لە هاوڵاتیان کە تۆڵەی ئەو ستەمە بکەنەوە کە ٣٤ ساڵە بەرامبەریان دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا بە راگەیاندنەکانی وت، دەنگدان تەنها رێگایە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری رووبدات، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە هاوڵاتیان تۆڵەی ئەو زوڵمە بکەنەوە کە بەرامبەریان کراوە.

سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی وتیشی، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە هاوڵاتیان تۆڵەی ئەو زوڵمە بکەنەوە کە بەرامبەریان کراوە، داواکارین لە هاوڵاتیان روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن، بتوانن هێزێکی کاریگەر بنێرنە بەغدا تا داکۆکی لە مافەکانیان بکات. 
 ئەمڕۆ رۆژی دەنگدانی گشتییە و رۆژی تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتییانە لە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی و هاوڵاتییان هەموو شتێک یەکلایی دەکەنەوە.

 

 

 

 













گەلەری