AM:08:47:11/11/2025
832 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌دوای به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان دەڵیت، هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی دوای ده‌نگدانی لە ناوچەی کەڕادە مریەم لە بەغدا له لێدوانێكدا بۆ راگەیاندنەکان وتی، هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی ده‌ستوری خۆیاندا جێبه‌جێكران، کە پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، له‌ئێستاشدا له كه‌شێكی سه‌لامه‌ت و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی عێراق پرۆسەیەکی مێژووییە، چونکە لە رێگەی
ئەم پرۆسە دیموکراسییەوە، گەلەکەمان بڕیادەدات دەسەڵات لەلای کێ بێت و ئایندەی
عێراق چۆن بێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، كاتژمێر حەوتی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق له سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی ٢١
ملیۆن و ٤٠٤ هه‌زار و ٢٩١ كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه،