AM:08:29:11/11/2025
944 جار خوێندراوەتەوە
دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر لەم بارەیەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن و دەنگی خۆیان بدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، رۆژی یەکلاکەرەوەیە بۆ هاوڵاتییان و بڕیارە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت، کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر دەڵێت، جێگای شانازییە بۆ ئەوان کە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپێناو خەڵک لە زیندانە.
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر دەشڵێت، هیوادارین هاوڵاتیان ببنە بەشێک لە پرۆسەی گۆڕانکاری و دەنگی
خۆیان بدەن، داواش لە هاوڵاتییان دەکات کە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن.
جەختیشیکردەوە،
گرنگە ئەمڕۆ هاوڵاتیان دەنگی خۆیان بدەن، چونکە ئەم دەرفەتە تا چوار ساڵی تر دووبارە
نابێتەوە.