سەردێڕ:

سەرۆکی ئەمریکا پارەی کاش دەدات بە هاوڵاتییەکانی

AM:12:29:11/11/2025

2080 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی ئەمریکا پارەی کاش دەدات بە زۆربەی هاوڵاتیانى ئەمریکا، کە بڕەکەى بەلایەنی کەمەوە دوو هەزار دۆلارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس دەشڵێت،تەنها ئەو کەسانە ئەو پارەیان پێنادرێت، داهاتیان زۆرە و ئاستی داهات دیارینەکراوە.

هاوكات، ئەم بڕیارەی ترەمپ نزیکەی هەفتەیەک دوای ئەوە دێت، دیموکراتەکانى ئەمریکا لە چەندین هەڵبژاردنی ناوخۆیی و ویلایەتەکاندا، سەرکەوتنیان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدەستهێنا، بەتایبەتی بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری ویلایەتی نیوجرسی و ڤێرجینیا، لەگەڵ بردنەوەى کورسییەکانی کۆمارییەکان لە لیژنەی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی جۆرجیا، کە ویلایەتێکە پشتگیری لە کۆمارییەکان دەکات.

دوای هەڵبژاردنەکە، رەخنەیەکى زۆر لە ترەمپ گیرا، کە بەپێی پێویست گرنگی بە ژیانى خەڵک نادات و ترەمپ، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنی دابوو تێچووی ژیانی خەڵک کەمبکاتەوە.













گەلەری