سەردێڕ:

کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتی: پێویستە خاوەنکارەکان رێگە بە کارمەندەکانیان بدەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن

PM:10:21:10/11/2025

1092 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتی دەڵێت، بۆ ئەوەی کارمەندان بێبەش نەبن لە مافی دەنگدان، پێویستە خاوەن کارەکان دوو بۆ سێ کاتژمێر رێگەیان پێبدەن بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتی، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، پێویستە خاوەنكارەكان رێگە بە کارمەندەکانیان بدەن مافی خۆیان لە بەشداربوونیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن وەرگرن، بۆ ئەوەى کارمەندان بێبەش نەبن لە مافى دەنگدان، پێویستە دوو بۆ سێ كاتژمێر رێگەیان پێبدەن بۆئەوەی سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن.

دەشڵێت، هەر خاوەنکارێک رێگە لە کارمەندەکانی بگرێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

هاوکات، سبەینێ ١١ـی ١١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە و زیاتر لە ٢١ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و سبەی کۆتا دەرفەتە بۆ تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتیانی هەرێم لە دەسەڵات و هەڵبژاردنی هێزێکی ئازاو بوێرو خاوەن بەرنامەو پلانی وەکو نەوەی نوێ.













گەلەری