PM:09:21:10/11/2025
1336 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، دەسەڵات پلان و ویستی هەیە بۆ ساردکردنەوەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان و ١١ـی ١١ کۆتا دەرفەتە بۆ تۆڵەکردنەوەی خەڵک لە دەسەڵات، دواتر پەشیمانی سودی نییە.
شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت، بۆ ئەوەی خەڵکە ناڕازییەکە نەچێت بۆ دەنگدان دەسەڵات دەڵێت هەڵبژاردن گرنگ نییە بەڵام دەسەڵات خۆی ماڵە و ماڵ دەکات و پارەیەکی زۆر سەرفدەکات چونکە دەزانێت هەڵبژاردن گرنگە.
شاسوار
عەبدولواحید وتی، دەنگدان بە حزبە
بچوکەکان دەنگەکان پەرتەوازە دەکات و لەبەرژەوەندی دەسەڵاتە و بەهۆی یاسای
سانتلیگۆی ١.٧ حزبە بچووکەکان کورسی ناهێنن و دەنگەکانیان دەفەوتێت.
وتیشی، هەموو
جارێک کە خەڵک بایکۆتی کردووە لە بەرژەوەندی دەسەڵات کۆتایی هاتووە و ١١ـی ١١ هەموو دەنگەکان لە نەوەی نوێدا کۆبکەنەوە تا رووبەرووی ئەم دەسەڵاتە ببێتەوە.