سەردێڕ:

نێردەی نەتەوە یەککگرتوەکان: پێویستە خەڵک بەشێوەیەکی فراوان بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن

PM:05:03:10/11/2025

1072 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق دەڵێت، لەپێناوی پەیڕەوکردنی مافی دەستوریی لەناردنی کەسی شایستە بۆ پەرلەمانی عێراق، پیویستە خەڵک بەشێوەیەکی فراوان بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد حەسان، نێردەی یونامی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا وتی ، داوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەلایەنەكان دەکات و دەڵێت، عێراق شایستەی ئەوەیە کە سەرکردەی بەتوانا بەڕێوەی ببات کە بتوانێت خواستەکانی گەل بە دی بهێنێت.

 

نێردەی یونامی سەردانی بارەگای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد، بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنیش سەبارەت بەئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق  کۆبوونەوە.

دەشڵێت، داوا دەكەین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت بۆ بەرژەوەندی و سەقامگیری و ئایندەی عێراق.


 













گەلەری