سەردێڕ:

مانگی رابردوو ٢٤٩ خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە

PM:01:24:10/11/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری دەڵێت، لە مانگی رابردوودا ٢٩٢ خێزانی عێراقی و سوری کەمپی ئەلهۆڵیان بەجێهێشتووە، بەمەش کۆی گشتی ئەو عێراقیانەی کە لەکەمپەکە رۆیشتوون گەیشتووەتە نزیکەی ٨٤٠ کەس.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، "ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ئاوارەکان و ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە پاڵ رادەستکردنی وەجبەی نوێی خێزانی چەکدارانی داعش بە وڵاتانی ڕەچەڵەکیان جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و باشترکردنی بارودۆخی مرۆیی لە کەمپەکاندا".

رۆژی ٢٧ـی تشرینی یەکەم، ئیدارەی کەمپی ئەلهۆڵ کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای ئەلحەسەکە، وەجبەیەکی نوێی ئاوارە عێراقییەکانی ئازاد کرد کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانی عێراق و لیژنەی کۆچ و ئاوارەیی عێراقی، بەپێی راپۆرتەکە.













گەلەری