AM:11:53:10/11/2025
1520 جار خوێندراوەتەوە
دوای ٤٠ رۆژ لە داخستنی حکومەت ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەنگاو دەنێت بۆ دەنگدان لەسەر کردنەوەی حکومەتی فیدڕاڵی و کۆماری و دیموکراتەکان رێککەوتن و لە چاوەڕوانی رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران و واژۆی سەرۆکی ئەمریکادان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسە جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، دوای چەندین هەفتە لە گفتوگۆکردن لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، کەمینەیەکی دیموکراتەکان دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی زۆرینەی کۆمارییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی حکومەت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئەمەش یەکەم هەنگاوە بە ئاڕاستەی کاراکردنەوەی حکومەت، پاش لەکارخستنی
بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ رۆژ، هەروەها هەنگاو بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی یاسای بودجە،
تاوەکو سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان پارەداربکرێنەوە.
هاوکات، جۆن تون، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران وتی، چاوەڕوان دەکرێت سیناتۆرەکان
دەنگ بدەن بۆ پێشخستنی پڕۆژە یاسایەک کە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکراوە و هەموار
دەکرێتەوە بۆ تێکەڵکردنی رێوشوێنێکی کورتخایەنی بودجە، کە تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦
بودجەی حکومەت دابین دەکات، لەگەڵ پاکێجێک کە سێ پڕۆژە یاسای تەرخانکردنی تەواوی
ساڵە.