وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، کەشتییەک بە بارێک برنجی ئەمریکییەوە گەیشت و بڕیارە لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگاندا دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق وتی، کەشتی (MV WESTERN TOKYO)گەیشتە ئاوە هەرێمییەکان کە ٤٤ هەزار تەن برنجی ئەمریکی بارکردووە.
وتیشی، تیمی
پشکنینی تاقیگەیی لە بەندەری ئوم قەسر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی جۆری
دەستیان بە وەرگرتنی نموونەی بارەکە کردووە، بۆ ئەوەی پشکنینی فیزیکی بکرێت و
پاشان بنێردرێن بۆ تاقیگەی ناوەندی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کیمیایی و بایۆلۆژی، بە
مەبەستی دڵنیابوون لە گونجاوییان لەگەڵ پێوەرە ستانداردەکان و شیاوبوونیان بۆ
بەکارهێنانی مرۆیی.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
پرۆسەی دابەشکردنی برنجەکە بەپێی پلانێکی کۆمپانیاکەیان بەڕێوەدەچێت، بە جۆرێک کە
گەیشتنی مادەکە بە هاوڵاتیان لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکدا بە شێوەیەکی ئاسان و بێ
هیچ دواکەوتنێک مسۆگەر بکات.