بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٥٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨١٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٥٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٣٢ هەزار دینارە