PM:06:48:09/11/2025
1124 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، " پێویستە ئه‌م هه‌ڵبژاردنە بكه‌ینه نمونه‌یه‌كی باش له پابه‌ندبوون و هۆشیاری و به‌رگریكردن له مافی هاوڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی شایسته ده‌ستوورییه‌كه‌یان".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "خوشكان و برایان له هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه بوێره‌كانمان، سه‌ره‌تا پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌جێگه‌یاندنی مافه ده‌ستوورییه‌كه‌تان و به‌شداری چالاكانه و هۆشیارانه‌تان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانتان له پەرلەمانی داهاتوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
"ئه‌ركی نیشتمانیمان ناچارمان ده‌كات ژینگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك یان ده‌ستوه‌ردانێك
بپارێزین، ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستهاتووه، به‌رهه‌می
هۆشیاری و پابه‌ندبوون و قوربانیدانتانه، ئه‌مه‌ش هێزه‌كانمانی كردووه به نمونه‌یه‌كی
جوان و چاوی لێ بكه‌ین".
باسی
لەوەشکردووە، "با له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و متمانه‌یه بین كه گه‌له‌كه‌مان پێی به‌خشیوین
و رۆژی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه رۆژێك ره‌نگدانه‌وه‌ی هۆشیاری و دڵسۆزی كارمه‌نده ئه‌منییه‌كانمان
بێت بۆ نیشتیمانی خۆیان، با ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بكه‌ینه نمونه‌یه‌كی باش له
پابه‌ندبوون و هۆشیاری و به‌رگریكردن له مافی هاوڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی شایسته
ده‌ستورییه‌كه‌یان".