PM:06:02:09/11/2025
1152 جار خوێندراوەتەوە
دەنگدانی تایبەت لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، دهرگای ناوهندهكانی دهنگدان کاتژمێری شەشی ئێوارە داخران. کۆمسیۆنیش رایگەیاند، "ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامی دەنگدانی گشتی کە رۆژى سێ شەممە ١١ـی ١١ بەڕێوەدەچێت ئاشکرادەکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بە بەشداریی هێزە ئەمنیەکان پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاکو شەشی ئێوارە بەردەوام بوو.
هاوکات لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لە
پەیامێکیدا بۆ شاسوار عەبدولواحید وتی، "لەبیرت ناکەین و لە دەنگدانی
تایبەتدا تۆڵە لە پارتی و یەکێتی دەکەینەوە".
لای خۆشیەوە، جومانە
غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ
ئەنجامی دەنگدانی گشتی کە رۆژى سێ شەممە ١١ـی ١١ بەڕێوەدەچێت ئاشکرا دەکرێت.