سەردێڕ:

خوشک و برایەک لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان

PM:04:58:09/11/2025

5800 جار خوێندراوەتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە سەیرانگاکانى سنوورى شەقڵاوە دوو منداڵ کە خوشک و بران لە مەلەوانگەی باخێک خنکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەى شەقڵاوە بۆ ئێن ئاڕ تی پشتراستی کردەوە و وتی، "ئەو دوو منداڵە بە نەتەوە عەرەبن و لە یەکێک لە سەیرانگاکان خنکاون".

ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانێکى بەنەتەوە عەرەب بۆ گەشت و سەیران چوونەتە سنوورى شەقڵاوە و لەوێ لە یەکێک لە باخەکان لایانداوە، لەوکاتەى دایک و باوکەکە چوونەتە ژوورەوە پشوویەک بدەن، دوو لە منداڵەکانیان کە کوڕێک و کچێکن چوونەتە ناو مەلەوانگەکە و خنکاون.

ئەو چاوگە باسی لەوەشکردووە، تەمەنى منداڵەکان شەش و حەوت ساڵن، دواى ئەوەى تەرمەکانیان گەیەندرایە نەخۆشخانەى شەقڵاوە، گواسترانەوە بۆ پزیشکى دادى هەولێر و توێکارى پزیشکیان بۆ دەکرێت.



کەریم کەیفی -  سۆران













گەلەری