PM:02:47:09/11/2025
1048 جار خوێندراوەتەوە
دەرچوانی خوێندنگەی ئیسلامی لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە و بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ژمارەیان ٣٠٠ کەسە و بە بیانووی ئەوەی سەر بە وەزارەتی پەروەردە نین لە زانکۆ و پەیمانگاکان بێبەشکراون وەرنەگیراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دژی وەرنەگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان، بەشێک لە دەرچوانی خوێندنگەی ئیسلامی لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی گردبوونەوە و بە ئێن ئاڕ تییان وت،" خوێندنەکەیان تەنها پەیوەستە بە کۆلێژی شەریعەوە، بەڵام ئەوەشیان لێ زەوت کردوون".
ئەو دەرچوانە
دەڵێن، "بەبێ ئەوەی ئاگادار بکرێینەوە، ئێمەیان خستووەتە سەر وەزارەتی ئەوقاف
و ئێستاش پێمان دەڵێن کە بەهۆی ئەوەی دوا ناوەندیمان تەواو نەکردووە، لە زانکۆ و
پەیمانگاکان وەرمان ناگرن و پێویستە لە پۆلی ١٠ـەوە دەستپێبکەنەوە".
جەختیشیکردەوە،
ئەو خوێندکارانەی کە سەر بە وەزارەتی ئەوقافن، تاوەکو ئێستاش وەرنەگیراون، بێبەشکردنی
دەرچوانی خوێندنگەی ئیسلامی بۆ بەشی شەریعە بڕیارێکی نادادپەروەرانەیە و رەنجی ١٢
ساڵەی خوێندنیان بەفیڕۆ دەبات.
وتیشیان، داواکارن
خوێندنی باڵا ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر بکات، یان خوێندنگە ئیسلامییەکان بە یەکجاری
دابخەن و سەرجەم خوێندکاران لە دواناوەندییەوە بخوێنن، یان مافیان بێبەش مەکەن.