سەردێڕ:

کۆمسیۆن رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە

PM:02:17:09/11/2025

1396 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی دەنگدانی تایبەتی تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاشکراکرد و بەپێی داتاکان، رێژەی دەنگدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ٧٥٪ـی تێپەڕاندووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتی تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە هەولێر ٧٧٪ و سلێمانی ٧٨٪ و دهۆک ٧٦٪ـی دەنگدەران پێکدەهێتت.

هاوکات، نەبەرد عومەر، بەرێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، بەشداری ئەمڕۆی دەنگدانی تایبەت تا کاتژمێر یەکـی دوا نێوەڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا، لەسەدا ٧٧ بووە.













گەلەری