PM:08:05:25/10/2025
536 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە کارگەیەکى غازى بێنتاین لە گوندى دارەمانى سنوورى کەرکوک، پێنج کرێکار سووتان و چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئازادی بە ئێن ئاڕ تی وت، برینى دوان لە کرێکارەکان سەختە و لەژێر چاودێرى چڕدان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ئاگرەکە لە کارگەیەکی سەندویج پەناڵ لە گوندی دەرمانی سەر بە کەرکوک کەتووەتەوە، کە دەکەوێتە سەر رێگای کەرکوک – هەولێر و بە وتەی شایەتحاڵەکان بەهۆی ئاگرەکەوە چوار کەس برینداربوون.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا بریندارەکان گەیەندراونەتە بەشی سووتاویی
نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکوک، چاوگێک لە نەخۆشخانەکە رایگەیاند، بەشێک
لەبریندارەکان رێژەی سووتاوییان زۆرەو دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.