سەردێڕ:

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: لەگەڵ تورکیا رێککەوتین بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق

PM:11:49:12/10/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ تورکیا گەشتوون بە رێکەوتن بە مەبەستی زیادکردنی بەردانەوەی یەک ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ عێراق.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ تورکیا بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاوە بۆ هەردوو رووباری دیجلە و فورات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنەکە بۆ هەردوو مانگی ١٠ و ١١ـی ئەمساڵە و بەپێی رێککەوتنەکەش تورکیا بۆ هەریەک لە رووباری دیجلە و فورات ٥٠٠ مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بەردەداتەوە.

هاوکات فورات تەمیمی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق وتی، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا بە توندی دەستیان بە دەرکەوتن کردووە، وایکردووە دەیان ناوچە بگۆڕن بۆ بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە رێگەی بیرەکانەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە یان ئاودێریکردنی باخ و زەوییە کشتوکاڵیەکان، ئەم بیرانە هێڵی ژیان پێکدەهێنن لە ناوچە دوورەدەست و بیابانەکان و تەنانەت ئەو بیرانەی کە دەوروبەری هەندێک شارن، بەشێوەیەکی مەترسیدار روویان لە پاشەکشە کردووە.













گەلەری