چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سەیدسادق مەیمونێک هێرشی کردە سەر منداڵێک و بە سەختی برینداریکرد، وتیشی، ئەمە یەکەم حاڵەتی هێرشی مەیمونە لەو سنوورە تۆمارکرابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە ئێن ئاڕ تی وت، لە باخێکی گوندی قاینەجەی سەر بە سەیدسادق، مەیمونێک هێرشی کردە سەر منداڵێک و بە سەختی قۆڵی منداڵەکەی بریندارکرد.
وتیشی، مەیمونەکە
ماڵی بووە لە ناو باخ بەخێویان کردووە، بەڵام لە ناکاو زنجیرەکەی پچڕاندووە و
هێرشی کردووەتە سەرمنداڵێکی ماڵەکە.
باسی لەوەشکرد،
منداڵە بریندارەکە تەمەنی دوو ساڵە و پاش رێکارە پزیشکیەکان لە فریاکەوتنی
نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەم
حاڵەتی هێرشی مەیمونە لەو سنوورە تۆمارکرابێت.