سەردێڕ:

راستەوخۆ.. شاسوار عەبدولواحید قسەدەکات لە دەستپێکی بانگەشەی نەوەی نوێ

PM:04:12:11/10/2025

1860 جار خوێندراوەتەوە

نەوەی نوێ بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید، بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد و لە زیندانەوە رایگەیاند، لە زیندانەوە سڵاوی ئازادی و کۆڵنەدان بۆ خەڵکی کوردستان، وتیشی، کاری سەرەکیمان هەوڵدانە بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد و لە وتارەکەدا شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "لە زیندانم بەڵام لە جاران زیاتر بوێرترم بەرامبەر زوڵمی دەسەڵات، تا دوا هەناسە بەرگری لە خەڵک دەکەم".

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها رێگا بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە بەشداری دەنگدانە و ئەگەر ئەمجارە خەڵک نەچن بۆ دەنگدان دۆخی خەڵک خراپتر دەبێت و چارەسەر ئەوەیە ١١ـی ١١ خەڵک دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.

وتیشی، "سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو چەند جار چووە بەغدا بە دەستی بەتاڵ هاتووەتەوە بەڵام ئێمە بەبێ ئەوەی پۆستمان هەبێت لە بەغدا نەوت و دەرمانمان هێناوە، وە ئەگەر دەنگمان پێبدەن سولفەی هاوسەرگیری لە بنکە عێراقییەکانەوە بۆ گەنجان دابین دەکەین".

باسی لەوەشکردووە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو هەموو هەڵبژاردنێک یەک دوو مووچە دەدەن و "داوادەکەم خەڵک بروایان پێنەکات".















گەلەری