AM:10:39:12/10/2025
23792 جار خوێندراوەتەوە
کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ژمارەیەکی گەڕەکی سلێمانی دەکوژێنرێتەوە و وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "کاری تێدا دەکەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو باسی لەوەکرد، رۆژانە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا پێنجی ئێوارە بۆ ماوەی پێنج رۆژ کارەبای ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی دەبڕدرێت.
دەشڵێت،
کوژرانەوەی کارەبا هەر یەک لە گەڕەکەکانی کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی،
شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغا، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو دەگرێتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، پرۆژەی کارەبا گرانەکە سەرەڕای گرانی نرخەکەی و ناڕەزایەتی هاوڵاتیان،
هێشتا نەیتوانیوە ٢٤ کاتژمێر کارەبا بداتە هاوڵاتیان و لە زۆربەی ناوچەکان چەندین
جار کوژێنراوەتەوە.