سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلێک لە چیای ئەزمەڕ کەوتەخوارەوە و شۆفێرەکەی بریندارە

PM:10:49:12/10/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی لە چیای ئەزمەڕ کەوتەخوارەوە و لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئێستادا شۆفێرەکە دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، دوو کاتژمێر لەمەوبەر لەلایەن هاوڵاتییەکەوە ئاگادار کرانەوە لە رووداوێکی هاتووچۆ لە چیای ئەزمەڕ.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، رووداوەکە کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێم جی بوو لە چیای ئەزمەڕ و شۆفێرەکەی برینداربووە، لەلایەن تیمەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە شار کراوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، لە ئێستادا شۆفێرەکە دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.


 













گەلەری