PM:03:57:11/10/2025
960 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی لە گەڕەکێکی سلێمانی دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا بەرمیلی نەوتیان پیادا تەقیەوە و گیانیان لەدەستدا، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی وتی، خاوەن کارەکە دەستگیرکراوە و نەدەبوو کارکردن لە شوێنێکدا بکرێت کە ئیزۆگام و تانکی نەوتی تێدابێت.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، لە رووداوەکەی دوێنێی گەڕەکی زانکۆی سلێمانی، پێویست بوو خاوەنکار هێندە بەرپرسیارێتی و رێوشوێنی تایبەتی بگرتایە بەر بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی ئەو دوو کرێکارە.
وتیشی، خاوەنکار
بەپیی یاسا بەرپرسە لەوەی شوێنی کار هەر مەترسییەکی هەبێت بیخاتەڕوو و نەدەبوو کارکردن لە شوێنێکدا بکرێت کە ئیزۆگام و تانکی نەوتی تێدایە.
باسی لەوەشکرد،
بەداخەوە دووبارە قوربانی بوونی کرێکاران بووە سەردێڕی هەواڵەکان، ئاماری
گیانلەدەستانی کرێکاران لە هەرێم و کەرکوک
ناوچە جێناکۆکەکان گەیشتە ٥٤ کرێکار.
ئاماژەی
بەوەشکرد، خاوەنکار دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بەهۆی تەقینەوەی تانکی نەوتەوە، دوو کرێکار لە گەڕەکی زانکۆ لە سلیمانی گیانیان لەدەستدا.