PM:09:51:12/10/2025
440 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆکەخانەی دهۆک ١٣ ساڵ لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی درووستکردنی دا و ٦٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرا، وابڕیاربوو لەماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا تەواوبکرێت. مەسرور بارزانیش بەڵێنی دا لە کابینەکەی خۆیدا تەواوی بکات بەڵام تا ئێستا تەنها ١٠٪ـی کارەکانی تەواوکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ١٣ ساڵ تێپەڕبوو بەسەر دانانی بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی دهۆک و تا ئەمڕۆ ئەو پڕۆژەیە و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووش بەڵێنیدا لە کابینەکەی خۆیدا تەواوی بکات بەڵام تا ئێستا تەنها ١٠٪ـی تەواو کراوە.
لە ساڵی ٢٠١٢ نێچێرڤان بارزانی وتی، "بەڵێنمداوە فڕۆکەخانەیەکی سەردەمییانە بۆ دهۆک
درووستبکەم"، بەو مەبەستەش ٦٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرا و بڕیاربوو لە ماوەی ٩٠٠
رۆژدا تەواو بکرێت، دوای تێپەڕینی حەوت ساڵ بەسەر ئەو قسەیەدا مەسرور بارزانیش
رایگەیاند، "لەم کابینەیەدا کارەکانی فڕۆکەخانەی دهۆک تەواودەکەین"، بەڵام هەتا
ئێستا ئەو پڕۆژەیە نەک تەواو نەکراوە بەڵکو دوای ١٣ ساڵ تەنها لە ١٠٪ـی تەواو
کراوە.