سەردێڕ:

لە هەولێر کەسێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

PM:07:45:12/10/2025

636 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە ژنێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک له‌ پزیشكی دادی هەولێر به‌ ئێن ئاڕ تی وت، ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵه‌ و خه‌ڵكی شاری کۆبانێیە و كه‌ گه‌یەندرابووه‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری مردنەکەی ئەوەبوو ئۆتۆمبێلێک لێدابوو، لە ئێستادا توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كرێت و دواتر راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، رووداوەکە لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری و بە دیاریکراوی بەرامبەر بەنزینخانەی رزگاری بووە و ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە و تا ئێستا شۆفێرەکە دەستگیرنەکراوە.













گەلەری