سەردێڕ:

قەیرانی بەنزین جارێکی دیکە لە هەولێر سەریهەڵدایەوە و نرخەکەشی گران بووە

PM:09:02:12/10/2025

588 جار خوێندراوەتەوە

قەیرانی بەنزین جارێکی دیکە لە هەولێر سەریهەڵدایەوە و نرخەکەیشی گران بووە، شۆفێران چەندین کاتژمێر لە نۆرەدا دەوەستن تاوەکو بەنزین بە نرخێکی کەمتر وەرگرن، ئەوەش لە کاتێکدایە بەغدا ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەدات بە هەرێم تاوەکو لە ناوخۆدا بەکاریبهێنێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەوتەکە دەدات بە چەند پاڵاوگەیەکی پارتی و یەکێتی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، قەیرانی بەنزین جارێکی دیکە لە هەولێر سەریهەڵدایەوە و نرخەکەیشی گران بووە و شۆفێرانیش دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بازرگانی بە نەوتەکەوە دەکات.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەبەر گرانی نرخەکەی چەندین کاتژمێر لە نۆرەدا دەوەستن تاوەکو بەنزین بە نرخێکی کەمتر وەرگرن و کوالێتی ئەو بەنزینەش خراپە و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەگەیەنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکان رۆژانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی شەش ملیۆن لیتربەنزینهەیە و ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەش دەتوانرێت رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن ٦٠٠ لیتر بەنزین بەرهەمبهێندرێت ئەوەش بەشێکی زۆری پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و شۆفێران دەتوانن بە نرخی ٤٥٠ دینار بەنزین وەربگرن بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە دەدات بە چەند پاڵاوگەیەکی پارتی و یەکێتی بۆ ناوخۆ بەکاریناهێنێت.













گەلەری