PM:08:23:12/10/2025
436 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزخانه‌ى عێراق له وڵاتى لیبیا دەڵێت، كه ١٢ كۆچبه‌رى دیكه‌ى هه‌رێم له‌و وڵاته بدۆزرێنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته ئه‌م وڵاته.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، به‌رپرسی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا له‌لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وت، ١٢ كۆچبه‌ری دیكه‌ی عێراقی كه دانیشتووى هه‌رێمی كوردستانن دۆزرانه‌وه.
وتیشی، "ده‌ستمان
به رێكاره‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا كردووه سه‌باره‌ت به
سه‌لماندنی ناسنامه‌كانیان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌یان
بۆ عێراق ".
باسی له‌وه‌شكرد،
پێشتر باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا ئاماده‌یی خۆی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ٤١ كۆچبه‌ر
راگه‌یاندبوو كه ئێستا له سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی له
رۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا راگیراون.