PM:01:06:12/10/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی کرد بە فرۆشتنی نەوتی سپی بە هاوڵاتیان و بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی سپیش ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لە هاولاتیان وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، سەرەڕای ئەوەی بەغدا رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەدات بە هەرێم تاوەکو لە ناوخۆدا بەکاریبهێنێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هاوشێوەی ساڵانی پیشوو لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیکردەوە بە فرۆشتنی نەوتی سپی بە هاوڵاتیان و بۆ هەر بەرمیلێک ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.
لە کاتێکدا حکومەتی عێراق ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی کە دەیدات بە هەرێم
بۆ ئەوەیە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دابەشکردنی نەوتی سپی و بەنزین و گازوایل بە نرخی
پڵپشتیکراو بدات بە هاوڵاتیان کە بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی سپی هاوشێوەی عێراق ٣٠
هەزار دینار وەربگیرێت و بۆ لیترێک بەنزینیش ٤٥٠ دینار.
بەڵام نرخەکان لە هەرێم تادێت گرانتر دەبن و بەپێی زانیارییەکانیش حکومەتی
ماوەبەسەرچوو نەوتەکە دەدات بە کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتی و ئەوانیش بە نرخێکی
گران بە هاوڵاتیانی دەفرۆشنەوە.