سەبارەت بە
وردەکاری تەکنیکیی پڕۆژەکەش وتی، هێڵە بۆرییە نوێیەکە درێژی٧٠کیلۆمەترە
(٦١ کیلۆمەتر لەناو دەریا و نۆ کیلۆمەتر لەسەر وشکانی) و تیرەکەشی ٤٨ ئینجە، بە سێ
سەکۆی دەریایییەوە دەبەسترێتەوە کە نزیکن لە بەندەری نەوتی بەسرە، بەندەری خۆر
عەمیە و سەکۆی(SPM-4).
وەزیری نەوت
لەبارەی گرێبەست و ماوەی جیبەجێکردنی پرۆژەوەکەوە باسی لەوەکرد، گرێبەستی پڕۆژەکە
لە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥ لە نێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیاکانی مایکۆپێریی
ئیتاڵی و ئێستای تورکی واژۆ کراوە، ماوەی دیاریکراو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە ٧٥٧
رۆژە و بڕیارە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ بەتەواوی بکەوێتە کار.
هاوکات
وەزارەتی نەوت جەختی کردووەتەوە کە ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بنیاتنانی سیستمێکی
یەکگرتووە بۆ دڵنیابوون لە وزەی هەناردەکراو و بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە بازاڕی
جیهانیی نەوتدا.