سەردێڕ:

هاتووچۆی عێراق شۆفێرانی هەرێم لە سزایەك ئاگاداردەكاتەوە

PM:05:25:12/10/2025

772 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی عێراق دەڵێت، سەرپێچییەکانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق تۆماردەکرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نەسیر عەبدولسەتار، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی هاتووچۆی عێراق دووپاتیکردەوە کە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەرێم هەیە سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و وەرگرتنی پێبژاردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغدا دەستی بە تۆمارکردنی پێبژاردنی هاتووچۆ کردووە بۆ گشت ئۆتۆمبێلەکان، لەوانەش ئەوانەی تابلۆی هەرێمی کوردستانیان پێیە.

کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر میکانیزمی تۆمارکردن و وەرگرتنی پێبژاردن لە نێوان ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەرێم و بە پێچەوانەشەوە، کە بڕیارە ئەنجامەکانی لە رۆژانی داهاتوودا رابگەیەندرێن.













گەلەری