سەردێڕ:

تاوەکو ئێستا چارەنووسی چوار مووچەی ئەمساڵ نادیارە

PM:12:13:12/10/2025

1112 جار خوێندراوەتەوە

چارەنووسی مووچەی چوار مانگی ئەمساڵ نادیارە، حکومەتی ماوەبەسەرچووش هەر شاند دەنێرێتە بەغدا و پابەندی رێککەوتنەکانیش نابێت، بەپێی زانیارییەکانیش لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێم بۆ پرسی ١٢ مووچەی ئیکرامیەی خانەنشینان دەچنە بەغدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن، لەگەڵ لیستی مووچە و لیستی ئەو خانەنشینانەش کە زیاتر لە ٢٩ هەزار خانەنشینن رادەستی بەغدا دەکەن کە ئیکرامییەی ١٢ مووچەکە دەیانگرێتەوە و تاوەکو ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئیکرامییەکەی پێنەداون.

لەسەر چوار مووچەکەی ئەمساڵیش، ئەوەی هەیە تەنها یەک مووچە پێدەچێت چارەنوسی یەکلاییی بوبێتەوە ئەویش مووچەی مانگی هەشتە، کە چاوەڕێ دەکرێت لەگەل مووچەی مانگی ١٠ـی عێراق رەوانەی هەرێم بکرێت، بۆ مووچەکانی دیکەش دەبێت هەرێم پابەندبێت بە رێککەوتەکانی لەگەڵ بەغدا و نەوت و داهاتی نانەوتی وەک ئەوەی رێککەوتنی لەسەر کردووە رادەستی بەغدای بکات.

جێی باسە، لە ئەگەری پابەند نەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەوا چەند مووچەیەکی مووچەخۆران دەفەوتێت.













گەلەری