PM:10:09:11/10/2025
436 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی دیکە کێشەی بێئاوی لە گەڕەکەکانی سلێمانی سەریهەڵدایەوە، سەرەڕای ئەوەش هاوڵاتیان دەڵێن، حکومەت مانگانە داوای پارەی ئاویان لێدەکات، ماوەی زیاتر لە ١٣ ساڵیشە بەرپرسانی هەرێم دەڵێن هێڵی سێیەمی پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی جێبەجێ دەکەن بەڵام نەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، جارێکی دیکە لە گەڕەکەکانی سلێمانی کێشەی بێئاوی سەریهەڵدایەوە و هاوڵاتییانیش دەڵێن، "لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە ئاوی خواردنەوەمان نییە".
بەشێک لە
هاوڵاتیان بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرەڕای کێشەی کەمئاوی بەڵام حکومەت
مانگانە داوای پارەی ئاویان لێدەکات.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ١٣ ساڵە بەرپرسانی هەرێم دەڵێن هێڵی سێیەمی پڕۆژەی ئاوی
دوکان - سلێمانی جێبەجێ دەکەن بەڵام تا ئێستا تەواو نەکراوە و هەروەها ئەو ٧٥
گوندەی ساڵی ٢٠١١ خرانە سەر نەخشەی سلێمانی تاوەکو ئێستا تۆڕی ئاویان نییە.