PM:09:21:11/10/2025
356 جار خوێندراوەتەوە
له سبه‌ینێوه، سایلۆى شێخان ده‌ست به دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ده‌كات به‌تایبه‌تیش له‌مانگى شەشی ئه‌مساڵ گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆ كردووه.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌پێی ئاگادارییه‌کە ئه‌و جوتیارانه ده‌گرێته‌وه كه له رۆژانى ١٣ و ١٤ـى مانگی حوزه‌یرانى ٢٠٢٥، گه‌نمیان راده‌ست كردووه.
پێویستە
جوتیاران خۆیان بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان ئاماده‌بن و كارتی نیشتمانیشیان پێبێت،
پارە وەرگرتنه‌كه‌یان لە بانقی TBI یە لە سه‌نته‌ره‌ى پارێزگاى دهۆکە.
پێشتریش سایلۆى
رۆڤیا به‌شێكى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى سنووره‌كه‌ى دابه‌ش كردبوو، کە له‌و
جوتیارانە بوون گه‌نمى راده‌ستكراویان له ٥٠ تەن کەمتر نه‌بوو.