PM:06:45:11/10/2025
1144 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم بارەگای پارتی لە کەرکوک لە کاتی بانگەشەدا گرژی لە نێوان لایەنگر و هەواداری دوو بەرپرسی ئەو حزبەدا دروستبوو و بەهۆیەوە تەقەکرا.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، لەکاتی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتیدا لە کەرکوک گرژی لە نێوان لایەنگرانی دوو بەرپرسی ئەو حزبەدا دروستبوو.
بەگوێرەی ئەو
ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکە زۆر توند بووەو هەردوولایان رووبەڕووی
یەکدی بوونەوەو پەلاماری یەکدیان داوە.