PM:06:17:11/10/2025
900 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک لەمەوبەر، بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ لەسەر رێگاى کەلار بۆ خانەقین، رووداوێکى هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە پیاوێک گیانى لەدەستدا و هاوسەرەکەى بریندارە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوەکە لەنزیک گوندی شێرەوەن، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری بی وای دی و بارھەڵگرێک، روویداوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دوو کەسى تێدابووە کە ژن و پیاوێکن و هاوسەرى
یەکترین، پیاوەکە گیانى لەدەستداوە و ژنەکەش بەسەختى بریندارە.
وتەبێژی هاتووچۆی
گەرمیان وتیشی، پیاوەکە تەمەنى ٢٥ ساڵە و ژنەکەش ٢٣ ساڵە و ماوەى هەفتەیەکە
چوونەتە ناو ژیانى هاوسەرگیرییەوە.