سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون

AM:09:36:20/09/2025

304 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە رێگای سۆران – جوندیان، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە چوار کەس برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان لە رێگای سۆران – جوندیان کە لە نێوان سێ ئۆتۆمبیلی جیاوازدا روویدا.

وتیشی ، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن و پیک ئاپ گراند تایگەر و تۆیۆتا کرۆڵا بوون و لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس برینداربوون.













گەلەری