AM:09:17:20/09/2025
312 جار خوێندراوەتەوە
لە دوێنێوە شەپۆلەکانی خۆڵبارین بە چڕی تەواوی شارەکەی گرتووەتەوە و تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ٤٤ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانیش دەڵێت، لە ئیوارەی دوێنێ وە تا کاتژمێر ١١ـی ئەمشەو نزیکەی ٤٤ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
وتیشی، ٩ هاوڵاتی
لەنەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و ٣٥ هاوڵاتیش
دوای وەرگرتنی چارەسەرە تەندروستییەکان نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە
هەروەها لە دهۆک ١٣ کەس توشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، هاوکات لە کەرکوکیش ٨٤ کەس
بەهۆی خۆڵبارینەکەوە دۆخی تەندروستیان تێکچووە و روویان لە نەخۆشخانەکان کردووە.