سەردێڕ:

لە خۆڵباریندا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن

PM:06:42:19/09/2025

1256 جار خوێندراوەتەوە

تەندرووستی سلێمانی هەشت رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی خۆڵبارین دەخاتەروو و دەڵێت، لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.


ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تەندروستی سلێمانیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەم هەشت رێنماییە جێبەجێ بکەن.

یەکەم: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.

دووەم: لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.

سێیەم: چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.

چوارەم: چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.

پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.

شەشەم: لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.

حەوتەم: لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.

هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە بە بەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن لەژێر رێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن .













گەلەری