AM:10:03:20/09/2025
1680 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی هەڵەبجە لەبارەی شەپۆلەکانی خۆڵبارینەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە ئاستی خێرایی کەم بکەنەوە و ماوەی سەلامەتی و دووری نێوان ئۆتۆمبێلەکان بپارێزن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکە بەگشتی و سنوری پارێزگاکەی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە بە پێویستی دەزانێت ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز بکاتەوە کە بەئاگایی و بەرپرسیارانە شۆفێری بکە پابەندی ئەم رێنماییانە بن.
١- کەمکردنەوەی ئاستی خێرایی بەتایبەت لە
ڕێگاوبانەکانی دەرەوە .
٢- پاراستنی ماوەی سەلامەتی و دوری نێوان
ئۆتۆمبێلەکان .
٣- داگیرساندنی گڵۆپی تەم .
٤- بەکارهێنای ماسك بۆ شۆفێر و تەواوی سەرنشینان