وەزارەتى پەروەردەى هەرێم ساڵنامەى خوێندنى ساڵى ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ـی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٢١ـی ئەم مانگە دەستپێکی یەکەم رۆژی دەوامە، هەروەها سەرجەم وادەی پشووەکانی خستەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راگەیەندراوی پەروەردەی هەرێم، ساڵنامەی ساڵی نوێی خوێندن لە دوو وەرز پێکهاتووە، کە وەرزى یەکەم ١٣ هەفتەیە و ٦٧ رۆژ خوێندن و تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، وەرزیى دووەمیش لە ١٩ هەفتەدا ٩٦ رۆژ خوێندن و تاقیکردنەوەى تێدایە، هەموو هەفتەیەکیش قوتابیان پێنج رۆژ دەوام دەکەن.
وەرزى یەکەم:
٢١ـی
ئەیلوولی ٢٠٢٥ یەکەم رۆژى دەوام دەستپێدەکات، ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٥ لە هەفتەی نۆیەم،
تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز دەستپێدەکات و تا ٢٣ـی ئەو مانگە بەردەوامدەبێت.
هەروەها، لە ١٥
بۆ ٢٤ـی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەى کۆتایى وەرزى یەکەم، ئەنجام
دەدرێت و لە ٢٥ـی ئەو مانگە تاوەکو سێی کانوونی دووەمـی ٢٠٢٦، پشووی وەرزی یەکەم
دەبێت.
وەرزى دووەم:
لە چواری
کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ وەرزى دووەم دەستپێدەکات و لە ١٦ بۆ ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەى
نیوەى وەرز دەستپێدەکات.
لە ١ـی ئازاری
٢٠٢٦، چوار رۆژ پشوو دەبێت.
لە ١٥ـی ئازاری
٢٠٢٦، پێنج رۆژ پشوو دەبێت.
لە ٢٩ـی ئازاری
٢٠٢٦، چوار رۆژ پشوو دەبێت.
لە ١٥ـی نیسانی
٢٠٢٦، چوار رۆژ پشوو دەبێت.
لە ١٢ تا ٢٣ـی نیسانی
٢٠٢٦، جوار رۆژ پشوو دەبێت.
بۆ بینینی تەواوی ساڵنامەکە کلیک لێرە بکە