PM:01:04:19/09/2025
10964 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا تۆز و خۆڵ ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کەرکوک، ئیدارەی راپەرین و گەرمیان زیاد دەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام لە ناوچە سنووریەکانی باکوور پەڵەهەور دەبێت، لەگەل بەرزبوونەوەی تۆز و خۆل لە کاتەکانى نیوەڕۆ بەدواوە، چڕیەکەى زیاد دەکات بە تایبەتى سنورى پارێزگاى سلێمانى و کرکوک و ئیدارەى راپەڕین گەرمیان .
وتیشی، خێراى
با چالاک دەبێت، ٢٥ بۆ ٣٥ کم/ک، ئاراستەی با باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری
خۆرئاوا دەگۆرێت،
هەروەها، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە چوار بۆ دووپلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی
سبەینێش دەلێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەل بەردەوامى بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تاوەکو
کاتەکانی نیوەڕۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێتپلەکانی گەرماش
نزم دەبنەوە بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە لە زۆربەی ناوچەکان بەراورد بە
تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە .
هەولێر : ٣٤ پلەی
سیلیزی
سلێمانی : ٣٤
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٤ پلەی
سیلیزی
ئامێدی : ٢٩
پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣٣
پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٥
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٥ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٥
پلەی سیلیزی
سۆران : ٣١
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧
پلەی سیلیزی