دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و نزمبوونەوەی بەهاکەی، ئەمڕۆ دووبارە بەهای کانزا زەردەکە بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٦٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٨ دۆلار بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی
نرخی زێڕ لەدوای ئەوەدێت، چەند رۆژی رابردوو لەدوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی
سوودی بانکی لە ئەمریکا و قسەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا،
نرخی زێڕ رووبەڕووی ناجێگیرییەکی تووند بووەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٣٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٤٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٧٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٤٨ هەزار دینارە