PM:03:19:19/09/2025
708 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە سبەینێوە هەرکەسێک سەگێکی بێلانە رادەستی شەڵتەر بکات کە بێچووی هەبێت، ئەوا لە بەرامبەر سەگەکەو بێچووەکانی سێ هەزار دینار وەردەگرێت، ئەگەریش رادەستی تیمەکانی شارەوانی بکات ئەوا دوو هەزار دینار وەردەگرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆربوونی سەگی بێلانە لە شەقام و کۆڵانەکان و گەڕەکەکان، بۆ ماوەی هەفتەیەک هەڵدەستن بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی چڕتری کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان.
وتیشی، لە سبەینی شەممە، ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥،
هەڵمەتەکە دەستپێدەکات و مەرجەکانی گرتنی سەگەکانیش بریتین لەوەی کە هەر سەگێک بێچووی
هەبێت و لە کاتی رادەستکردنەوەی خۆی و بێچووەکانی بە شەڵتەرەکە بڕی سێ هەزار دینار
پاداشت دەکرێت، وە ئەگەر رادەستی تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگ بکرێت ئەوا بڕی دوو
هەزار دینار پاداشت دەکرێت، واتە لە شوێنێک
کۆبکرێتەوە و تیمەکانیان بێنە شوێنی مەبەست بۆ بردنیان، بەمەرجێک تەنها ئەوانەی
سنووری شارەوانیی سلێمانی بن.