وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، پێویستە چیتر ڤیدیۆی ناخهەژێن و وێنە و ئازاری نەخۆش بڵاونەکرێتەوە و بە پێچەوانەوە ئەو بابەت و چیرۆکانە بڵاوبکەنەوە، کە نەخۆشەکان چۆن بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوتوون.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڵاویکردەوە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، لە گشتاندنێکدا، ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بە ژمارە ٦٧٦ دەریکردووە وتی، پێویستە چیتر ڤیدیۆی ناخهەژێن و وێنە و ئازاری نەخۆشەکان بڵاو نەکرێتەوە.
باس
لەوەشکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دەروونی ئەو نەخۆشانەی لە پڕۆسەی چارەسەر
وەرگرتن لە نەخۆشی شێرپەندە لە نەخۆشخانەکانی هیوا و نانەکەلی و هەموو سەنتەرەکانی
شێرپەنجە بۆ بەرزکردنەوەی متمانەیان بە چارەسەرکردن، هاوکات راگرتنی دڵی
خانەوادەکانیان، پێویستە هەموو میدیاکان و دەزگا رۆژنامەوانییەکان، چیتر ڤیدیۆی
ناخهەژێن و وێنە و ئازاری نەخۆشەکان بڵاونەکەنەوە،.
وتیشی،
بە پێچەوانەوە ئەو بابەت و چیرۆکانە بڵاوبکەنەوە، کە نەخۆشەکان چۆن بەسەر
شێرپەنجەدا سەرکەوتوون.
ئاماژە
بوەشکراوە، لە دوای ئەم گشتاندنەوە چاویان لە پشتیوانیی کەناڵ و پەیجەکانە، هەروەک
چۆن تا رادەیەکی باش بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی کوشتن و توندوتیژی راگیراون.