سەردێڕ:

راگەیەندراوی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بارەی ئەو کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی رێکیخستووە

PM:05:13:30/05/2025

5428 جار خوێندراوەتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حیزبی ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک جگە لە پەرلەمان.


ئەمڕۆ هەینی ٣٠ ئایاری ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەبارەت بە کۆبوونەوەی سبەینێ کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی رێکخستووە دەڵێت، نەوەی نوێش وەک هێزێکی خاوەن کورسیی و خاوەن پێگە دەعوەت کراوە، ئەوان بە هەموو لایەکی رادەگەیەنن کە بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی حیزبیی لەو جۆرە ناکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدیدی نەوەی نوێدا پەرلەمانی کوردستان مەرجەعی خەڵکی کوردستانە و هەڵبژێردراوی خەڵکە.

وتیشی، پێویستە پەرلەمانی کوردستان چالاک بکرێتەوە و هەر لایەنێک دەیەوێت کۆبوونەوە رێکبخات لەسەر ئاستی لایەنە کوردییەکان، ئەوا پەرلەمانی کوردستان تاکە جێگایە کە ئەوان وەک نەوەی نوێ پێیڕازین و فراکسیۆنەکەیان نوێنەرایەتیی ئەوان و دەنگدەرانیشی دەکات و ئامادەیە لە ژێر قوبەی پەرلەماندا کۆببێتەوە، جگە لەوە لە هیچ بینا و بارەگایەکی تر کۆنابنەوە.














گەلەری