سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: غاز لە کێڵگەکانی بەسرەوە دابەشدەکەین بەسەر وێستگەکانی کارەبادا

PM:01:53:14/03/2025

540 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێرق رایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لە کورت هێنانی غاز، غازی کێڵگەکانی بەسرە دابەشدەکەن بەسەر وێستگەکانی کارەبادا.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی پلانەکانی وەزارەت لە بواری وزە، لە رێگای بۆرییەوە غازی کێلگەکانی بەسرە دابەشدەکەن بەسەر وێستگەکانی کارەبادا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە رێگەی غازی بەسرەوە بەشێکی  ئەو کورتهێنانە پردەکرێتەوە کە بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا لە دوای راگرتنی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە دروست بووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە هەشتی ئەم مانگەوە لێخۆشبوونی عێراق بۆ هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە کۆتایی هات،  هەر ئەوکات وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، عێراق پلانی هەیە غاز لە  تورکمانستان و قەتەر  و ئوردنەوە هاوردە بکات.

باسی لەوەش کرد، حکومەتی عێراق هەوڵدەدات لەبابەتی وزەدا تاکو ساڵی ٢٠٢٨ بگاتە قۆناغی خۆبژێوی و پێویستی بە هاوردەکردنی غاز لەدەرەوە نەبێت.













گەلەری