PM:11:42:13/03/2025
2176 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، چوار رێگەچارەیان لەبەردەمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی غاز لە وڵاتەکە دوای ئەوەی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە رادەگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەعد جاسم، بەرپرسی بەشی سوتەمەنی لە وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، دەتوانن غاز لە وڵاتی قەتەر کە گەورەترین بەرهەمهێنەری غازی سروشتییە لە ناوچەکە واژۆ بکەن، یەکێکی تر لە رێگەچارەکان، هاوردەکردنی غازە لە عومانەوە، یاخود لە وڵاتی تورکمانستانەوە.
بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش، عێراق دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی غاز
لە باشووری وڵاتەکە دروستدەکات کە توانای بەرهەمهێنانی غاز تیایاندا دەگاتە ١٤ بۆ ١٩
ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئیدارەى نوێی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە پێویستە عێراق بە
یەکجاری کۆتایی بە هاوردەکردنى غاز لە ئێرانەوە بهێنێت، ئەوەش لە چوارچێوەى
توندکردنەوەى سزاکانى سەر تاران.