سەردێڕ:

فڕۆکەیەک بە زیاتر لە ١٧٠ سەرنشینەوە لە کاتی نیشتنەوەدا گڕی گرت

PM:01:27:14/03/2025

1476 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی نیشتنەوەیدا گڕی گرت، بەڵام توانرا سەرجەم سەرنشینەکانی رزگاربکرێن کە ژمارەیان ١٧٢ سەرنشین بوو.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی، لە جۆری بۆینگ کە سەر بە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەمریکا بووە، دوای ئەوەی دەیەوێت لە فڕۆکەخانەی دێنڤەر بنیشێتەوە، گڕ دەگرێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، وردەکاری رووداوەکە بەهۆی گڕگتنی یەکێک لە بزوێنەرەکانی فڕۆکەکەوە بووە و کاتێک فڕۆکەکە نیازی نیشتنەوەی هەبووە کێشەی بۆ دروستبووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، رووداوی گڕگرتنەکە بەدوور بووە لە زیانی گیانی و سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە کە ژمارەیان ١٧٢ سەرنشین بووە، دوای رووداوەکە رزگارکراون گواستراونەتەوە بەرەو شوێنێکی پارێزراو.

 













گەلەری